ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌واڵى به‌ڕێز ئه‌كره‌م ساڵح ده‌پرسێت

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/7/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، هه‌واڵى به‌ڕێز ئه‌كره‌م ساڵح په‌رپرسى لقى (22)ى پارتى ديموكراتى كوردستانى پرسى كه‌ دوێنێ له‌به‌رده‌م ماڵى خۆيدا له‌ كه‌لار له‌ هه‌وڵێكى تيرۆركردن به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبيله‌كه‌ى، ڕزگار بوو.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى هه‌واڵپرسى و هيواى سه‌لامه‌تى بۆ خۆى و ياوه‌رانى بريندارى، سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هه‌وڵه‌ تيرۆرستييه‌ و هه‌موو هه‌وڵێكى تيرۆرى سياسى كرد و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان به‌دواداچوون بۆ كه‌يسه‌كه‌ ده‌كه‌ن تاكو ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه‌ و ڕووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز ئه‌كره‌م ساڵح وێڕاى ئاماژه‌كردن به‌ چۆنيه‌تيى هه‌وڵه‌ تيرۆرستييه‌كه و زيانه‌كانى‌، سوپاس و پێزانينى بۆ خه‌مخۆرى و هه‌واڵپرسى و به‌دواداچوونى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

فایەق زێدان: سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا گرینگ و مێژووییە

یاسین

ئه‌نجامی تانه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلاده‌كرێنه‌وه‌

سەڵاح

ئەوانەی پەنجەمۆریان نەخوێندراوەتەوە دەتوانن سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن

سەڵاح