zagros news agency

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی كۆبووەوە

لە دووەم ڕۆژی سەردانیدا بۆ تاران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 31/7/2024 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بەڕێز محەممەد باقر قالیباف سەرۆكی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، دۆخی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچەكە بەگشتی خرایە بەر باس و دەربارەی دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە بیروڕایان گۆڕییەوە.

هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا كردەوە و هاریكاریی هاوبەشیان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌ بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی بە پێویست زانی.

لە كۆبوونەوەكەدا كە شاندی یاوەری سەرۆك بەڕێزان شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆك، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئامادەی بوون، باس له‌ چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش کرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

سەڵاح

دوریا ئەنوەر: سەرکەوتنی لیستی ١٩٠ی پارتی زامنی پاراستنی کوردستانێکی بەھێزە

یاسین

سوننه‌كان سوپاسی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن

یاسین