zagros news agency

دەست بە قیڕتاوکردنی دووسایدی گەزنە کرا

 

لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە چاودێری وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، گرفتی شەقامی نێوان گەزنە تا شەقامی 120 مەتریی هەولێر چارەسەر کرا.

لەپێناو چارەسەركردنی گرفتی شەقامی نێوان گەزنە تا شەقامی 120 مەتری كە زیاتر لە 3 كیلۆمەترە، دوای دیزاینكردنی بەشێوەیەکی سەردەمیانە و خەمڵاندنی كارە پێویستەكان و 17 ڕۆژ کارکردن تێیدا بە بەردەوامی، دەست بە قیڕتاوکردنی شەقامەکە کرا.

جووت سایدی گەزنە، کە شەقامێکی ستراتیژی و گرنگی شاری هەولێرە، بە تەواوبوونی شەقامی خێرای 120مەتری هەولێر تا دهۆك و زاخۆ بە دووساید بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەوە جگە لەوەی قەرەباڵغیەکی زۆریش لەسەر ئەو شەقامە نامێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Appleگۆرانکاری لە سیستەمیIOS دەکات

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

سەڵاح

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح