ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەكات

ڕۆژی دووشەممە 23ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو جانێت ئەلبێردا باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە بەڕێز رولیوڤ ڤان ئیس كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە سەركردایەتیكردنی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و هەروەها ئاماژەی بە بەرەو پێشەوەچوونی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاجیاكان دا. لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا كونسوڵی هۆڵەندا خۆشحاڵیی خۆی ڕاگەیاند بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ئۆكتۆبەری داهاتوو و هیواشی خواست ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی بەهێزبوونی دامەزراوەكان و سەقامگیریی زیاتر لە هەرێمی كوردستان.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دەرئەنجامەكانی دوایین سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

دژەتیرۆری كوردستان زانیاری لەبارەی بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێلێكی پەكەكە لە شنگال بڵاو دەكاتەوە

سەڵاح

سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ره‌خۆشی له‌ پارێزگاری دهۆك ده‌كات

سەڵاح

‎سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكات

گوران