ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سۆزان محەمەد : داهاتی سلێمانی كۆ دەكرێتەوە دەبرێتە دەباشان

كاندیدێكی پارتی لە سلێمانی دەلێت هەر كەم و كورێك لە شاری سلێمانی یەكێتی لێی بەرپرسیارە چونكە پارتی لەو پارێزگایە هیچ پۆستێكی ئیداری لەبەر دەست دا نەبووە یەكێتی دەستی گرتووە بەسەر داهاتی پارێزگای سلێمانی دا نانێرێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی تاوەكوو خزمەتی ئەو شارەی پێبكرێت .

سۆزان محەمەد كاندیدی ژمارە 27ی لسیتی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند یەكێك لە دروشمەكانی پارتی ئارامیە ئەگەر ئارامی هەبوو هەموو سێكتەرەكانی ژیان پێشدەكەون ئابوری گەشە دەكات هەلی كار دەرەخسێنێ ئەمەش وادەكات گەنجانمان بێ كار نەبن خێزان پێك بهێنن كە خێزان دروستكەری كۆمەلگایە .

سۆزان محەمەد گوتیشی چەندین جار پارە بۆ پرۆژەكانی شاری سلێمانی نێردراوە بەلام پرۆژەكان بە نیوە چلی بەجێ هێلدراون تەواونەكراون ئەمەش وایكردوە خەلكی شاری سلێمانی گلەی زۆریان لە كاربەدەستانی ئەو شارە هەبێت چونكە هەرچی داهاتە لەو شارە كۆكراوەتەوە و بۆ دەباشان نێردراوە .

سۆزان محەمەد گوتیشی دلنیایی دەدەینە خەلكی شاری سلێمانی ئەگەر پارتی لەو شارە دەنگێكی زۆر بهێنێت پۆستە كارگێریەكان بەدەست بهێنێت وەك چۆن خزمەتی شاری هەولێر و دهۆكی كردوە ئاواش خزمەتی شاری سلێمانی دەكات .

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی لە شاری دهۆک بەشداری لە کۆڕبەندی مێپس دەکات

دڵشاد

خشتەی یارییەکانی یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

sirwan

کاتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دیاریکرا

یاسین