ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فه‌رهه‌نگ غه‌فوور: هه‌ر پارتی ده‌توانێ به‌رگری له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات

كاندیدی ژماره‌ ٤٩ لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە هه‌ر پارتی ده‌توانێ به‌رگری له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات، بۆیە داوا دەکەم دەنگدەر دەنگ و منمانەی خۆی بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بسپێرێت.

فه‌رهه‌نگ غه‌فوور، كاندیدی ژماره‌ ٤٩ لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: شه‌ڕه‌فێكی گه‌وره‌یه‌ به‌نده‌ كاندیدی پارتییه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌مانه‌وێ له‌و ڕێگایه‌وه‌ خزمه‌تی هاووڵاتییان بكه‌ین، ده‌نگدان به‌ لیستی ١٩٠ی پارتی ده‌نگدانه‌ بۆ ڕێبازی بارزانی نه‌مر و سه‌رۆك بارزانی، هه‌ر پارتیش ده‌توانێ به‌رگری له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات، بۆیە داوا دەکەم دەنگدەر دەنگ و منمانەی خۆی بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بسپێرێت.

هەروەها فه‌رهه‌نگ غه‌فوور، كاندیدی ژماره‌ ٤٩ لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پارتی له‌ ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاساوه‌ كار بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات،  پارتی باوه‌ڕی به‌ پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان هەیە.

تێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق دەکات

یاسین

وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا پێنج نمره‌ بداته‌ قوتابیانی پۆلی دوازده‌

سەڵاح

لە سالی ٢٠٢٤ نرخی زێر بەرزدەبێتەوە

گوران