ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عەزیمە عەبدولكەریم : دەمانەوێت ئارامی بۆ سلێمانی بگەرێنینەوە

بەربژێرێكی پارتی لە شاری سلێمانی دەلێت پارتی دروشمەكانی رونە كەخۆی لە ئارامی و ئاوەدانی و پێكەوەی و خۆراگری دەبینێتە كە دروشمەكان دەكات بە كردار و جێبەجیان دەكات چونكە پارتی ئەگەر بە تەنهاشبێت شانی خستۆتە بەر بەرپرسیارەتی .

عەزیمە عەبدولكەریم كاندیدی ژمارە 36ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئامانجی پارتی خزمەتە وەك چۆن ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسهەلاتی ئەون ئاوەدانی بەخۆیەوە بینیوە دەمانەوێت ناوچەكانی تریش دەنگ بە پارتی بدەن بۆ ئاوەدانی و ئارامی .

عەزیمە عەبدولكەریم گوتیشی دەمانەوێت ئارامی بۆ شاری سلێمانی بگەرێنینەوە ئەو بووجەیەی بۆ پرۆژەكان دێت دەمانەوێت بۆ خزمەتی خەلك بەكار بهێنرێت نەك بۆ خزمەتی شەخس و حزب .

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان

سەڵاح

لە ئیستانبوڵ لەهێرشێکی چەکداریدا 5 کەس بوونە قوربانی

یاسین

سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی ئێران كرد

سەڵاح