ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران: ڕێکاری پێویست ئەنجام بدەن بەرامبەر ئەوانەی ڕێگریی لە پرۆژەی هەژماری من دەکەن

سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئیمزای ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوان، سەرۆکایەتی داواکاریی گشتیی، وەزارەتی دارایی و وەزارەتی ناوخۆی لە بڕیارێکی خۆی ئاگەدار کردووەتەوە، بەرامبەر ئەوانەی ڕێگریی دەکەن لە پرۆژەی هەژماری من.

دووشەممە 28ـی تشرینی یەکەمی 2024، دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئیمزای دکتۆر ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانەکە لەبارەی ڕێگریی کردن لە پرۆژەی هەژماری من بڕیارێکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: پشت بەستن بە پەسەندکردنی ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژەی( هەژماری من)، پرۆژەیەکی گشتگیری و بەردەوامە، لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کە،

یەکەم: وەزارەتی دارایی و ئابووری تاکە لایەنی تایبەتمەندە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دیاریی کردنی شێوازی دابەشکردنی مووچە، کاری پێویست ئەنجام بدات بە وەرگرتنی ڕێکاریی یاسایی و کارگێڕی بەرامبەر بە بەڕێوەبەری ئەو بانکانەی کە ڕێگریی دەکەن لە کارمەندانی(هەژماری من) بۆ ڕایی کردنی کارەکانیان، یان هەر بەرپرسێکی دیکەی حکوومی، پشتبەستن بە هەردوو ماددەی(4) و (5) لە یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە(14)ـی ساڵی 1991.

دووەم: وەزارەتی ناوخۆ ڕێکاری پێویست ئەنجامبدات بەپێی حوکمەکانی یاسای سزاکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ژمارە(14)ـی ساڵی 2008، بە لێپرسینەوە و سزادانی ئەفسەران و کارمەندانی پۆلیس کە ڕێگریی دەکەن لە کارمەندانی(هەژماری من) بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان.

سێیەم: وەزارەتی داد-سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی ڕێکاری پێویست ئەنجام بدات بەپێی حومکمەکانی یاسای داواکاری گشتی ژمارە(159)ـی ساڵی 1975ـی هەمووار کراو و بەپشتبەستن بەهەردوو ماددەی(231) و (240) لە یاسای سزاکان ژمارە (111)ـی ساڵی 1969، بە جووڵاندنی داوای سزای یاسایی بەرامبەر ئەو کەس و لایەنانەی کە ڕێگریی دەکەن لە کارمەندانی(هەژماری من) بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتییان لەلایەن حکومەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خشتەو کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵوێزی ڤەنزوێلا لە عێراق دەکات

یاسین

ئێران داوادەکات ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەربکرێت

سەڵاح