ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی خوێندنی باڵا داشکاندنێکی دیکە له کرێی خوێندن دەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت: بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی، داشکان لە کرێی خوێندنی قوتابیانی زانکۆ لە زانکۆ حکوومییەکان دەکرێت.

دووشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاوی کردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی و ئەو دەسەڵاتەی هەیانە، بڕیاریان داوە داشکان لە کرێی خوێندنی قوتابیانی زانکۆ بکەن بەشێوەیەک، هەر خانەوادەیەک دوو قوتابی یا زیاتری هەبێت لە خوێندنی ئێواران و پاڕالێل، بۆ هەریەکەیان بەرێژەی سەدا 50 داشکان لە کرێی خوێندنەکەی دەکرێت، وەزارەتەکە ڕایدەگەیەنێت: ئەم داشکاندنە لە بڕی پارەی داواکراو لەدوای داشکاندنی رێژەی سەدا 45ـی کرێی خوێندن ئەژمار دەکرێت.

دەشڵێت: ئەو داشکاندنە سەرجەم قوتابیانی بەرایی و خوێندنی باڵا لە دبلۆم و بەکالۆریۆس و دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکوومییەکان دەگرێتەوە، بڕیارەکەش بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 جێبەجێ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو كه‌سی سووری به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئافره‌تان ده‌ستگیركران

یاسین

تەنها 10 خولەک بووە ڕاهێنەر و پاشان دەرکرا،چیرۆکەکەی لێرۆن ڕۆسێنیۆرتان بیستووە؟؟

یاسین

ڕۆژنامەیەکی ئەمەریکی پلانی کشانەوەی هێزەکانی وڵاته‌كه‌ی لە عێراق ئاشکرا دەکات

سەڵاح