zagros news agency

بڕیار بۆ لێخۆشبوون لە قەرزێكی سەر هاووڵاتیان دەردەچێت

بە پاڵپشتیی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێكاری لێخۆشبوون لە 20%ی قەرزی بچووك رادەگەیەنێت، بەرپرسێكیش دەڵێت: “هاوبەشانی قەرزی بچووك ماوەیەكی زۆرە چاوەڕوانی بڕیارەكە بوون.”

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی كە ئەمڕۆ 19ی11ی 2024، دەرچووە و ئاماژە بەوە كراوە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لێخۆشبوون لە بەشێكی قەرزی بچووك دەكرێت.

بەپێی نووسراوەكە، لە 20%ی قەرزی بچووك لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت، جەختیش لەوە كراوەتەوە كە ئەو لێخۆشبوونەكە بەدوو شێواز دەبێت.

یەكەمیان ئەوەیە: “لێخۆشبوون لە 20% لە كۆی گشتیی بەركەوتەكانی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك دەبێت.”

دووەمیان ئەوەیە: “دانەوەی قەرزەكە لە ماوەی شەش مانگدا دەبێت، قەرزار سەرپشكە بە یەك گوژمە یانیش بە شەش پشكی یەكسان قەرزەكە بداتەوە.”

نەهرۆ جەوهەر، بەڕێوەبەری کارگێڕیی سندووقی پشتیوانیی پڕۆژە بچووکەکانی لاوان،  ڕایگەیاند: “سەرجەم ئەو سوودمەندانەی كە قەرزی بچووكیان وەرگرتووە و قەرزیان لا ماوە لەم بڕیارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سوودمەند دەبن بڕیارێكی باشە و لە بەرژەوەندیی ئەو خەڵكانەیە كە ماوەیەكی زۆرە چاوەڕوانی بڕیارەكە بوون.”

بەپێی بەدواداچوونی (باسنیوز)، هەشت هەزار و 136 كەس لە پێدانی قەرزی بچووك لە كوردستان سوودمەند بوونە، لە نێوان ملیۆنێك تاوەكوو 15 ملیۆن دینار قەرزیان لە حكوومەت بۆ كردنەوەی پڕۆژەی بچووك پێدراوە.

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌یامى رێزدار نێچیرڤان بارزانى بۆ یادى دامه‌زراندنى پارتى دیموكراتى كوردستان

یاسین

پاش ڕژێمی ئەسەد ٥٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە سووریا دۆزراونەتەوە

یاسین

نرخی زێڕ لەبازارەکانی کوردستان

سەڵاح