ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زانیاری نوێ لەبارەی سەرژمێری گشتی گەیشت

سبەی چوارشەممە پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق دەست پێ دەكات و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

سەرچاوەیەك وەزارەتی پلاناندانی عێراق رایگەیاند: بژمێرەكان سبەی چوارشەممە لە كاتژمێر 7ی بەیانی دەست بە پڕۆسەی سەرژمێری دەكەن و تا نیوەی شەو لە كارەكانیان بەردەوام دەبن، پڕۆسەكەش ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.

راشیگەیاند: بژمێرەكان بەشێوەیەكی گشتی سێ جار ماڵەكان بەسەر دەكەنەوە بۆ ئەوەی داتاكان بە راستی و دروستی تۆمار بكرێن.

سەرچاوەكە هەروەها رایگەیاند: ئەگەر ماڵێك لە ماڵەوە نەبوون، بژمێرەكان لەسەر دەرگا دەنووسن (دەرگا داخراوە)، دواتریش دوو جاری دیكە لە كاتی جیاواز ماڵەكە بەسەر دەكەنەوە.

جەختیشی كردەوە كە بەشێوەیەكی گشتی لە سەرتاسەری عێراق 130 هەزار بژمێر لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بەشدارن، ئەمە جگە لە سەرپەرشتیارانی پڕۆسەكە.

سبەی چوارشەممە بۆ ماوەی دوو رۆژ پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەدەچێت، لە هەردوو رۆژەكەش قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: ڕێككه‌وتنێكى نوێمان له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌بێت

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح