ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

په‌رله‌مانتارێك: سێ پڕۆژه‌ یاسا په‌سه‌ند نه‌كراون و بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ره‌

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر بڕگه‌كانی سێ پڕۆژه‌ یاسای داوه‌، به‌ڵام به‌هۆی هه‌بوونی بۆچوونی جیاواز به‌ یه‌كجاری په‌سه‌ند نه‌كراون.
دكتۆر نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند” په‌رله‌مانی عێراق هه‌رسێ پڕۆژه‌ی یاسای بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی به‌ناو شۆڕشی سه‌رده‌می به‌عس و لیبۆردنی گشتی و پڕۆژه‌ یاسای باری كه‌سی خستبووه‌ كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، راسته‌ بڕگه‌كانی ناو هه‌رسێ پڕۆژه‌كه‌ ده‌نگیان له‌سه‌ردراوه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر كۆی ئه‌و سێ پڕۆژه‌ یاسایه‌ ده‌نگ نه‌دراوه‌ و په‌سه‌ند نه‌كراون.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی زیاتر گوتی” ناكۆكی و بۆچوونی جیاواز هه‌یه‌ له‌باره‌ی ئه‌و سێ پڕۆژه‌ یاسایه‌، بڕیاربوو دوێنێ سێشه‌ممه‌ په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌ ئه‌ویش نه‌كراوه‌، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه‌ و ئه‌و سێ پڕۆژه‌ یاسایه‌ نه‌خراونه‌ته‌ ناو كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ.
دكتۆر نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی پێی وایه‌” ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌هه‌ندێ كه‌ناڵی راگه‌یاندنی له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و سێ پڕۆژه‌یه‌ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ راست نین و بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ره‌ و دیار نیه‌ كه‌ی له‌ په‌رله‌مان كۆی پڕۆژه‌ یاساكان په‌سه‌ند ده‌كرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێنەری هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ئەمەریکا ڕۆڵی سەرۆك بارزانی بەرز دەنرخێنێت

سەڵاح

محەمەد بەشیر بە فەرمی ڕاسپاردنى بۆ سەرۆکایەتيی حکوومەتی سووریا ڕادەگەیەنێت

یاسین

به‌ وێنه‌… كۆنترۆلكردنی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كۆگای یاری منداڵان

سەڵاح