سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستیەی نیو ئۆرلیانز دەکەم.
دەشڵێت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختەدا هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانیان و خێزانەکانیان و گەلی ئەمەریکا دەردەبڕێت.
مەسرور بارزانی نووسیویەتی: گەلی ئێمە قوربانیی زۆر داوە لە شەڕ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەروەها تیرۆر تاوەکوو ئێستاش هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە و جیهان.