له جيهانێكى پڕ له روداو و پێشهاتى نوێ و له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌دا، گه‌ڕێكى ديكه‌ى ساڵانه‌ى كۆنفراسى ئاساييشى جيهانى له ميونشنى ئه‌ڵمانيا به‌رێوه‌ده‌چێ. ئه‌و كۆنفرانسه‌ى وه‌ك گرنگترين مه‌كۆى جيهانى بۆ شرۆڤه و ئاڵوگۆرى بيروڕا له‌مه‌ڕ مه‌ترسى و ئاڵانگارييه‌كانى سه‌ر ئاشتيى جيهان، زۆرترين سه‌رۆك و سه‌ركرده و كاربه‌ده‌ست و كارناسان كۆده‌كاته‌وه. بانگهێشت و ميوانداريى ئه‌و سه‌ركرده و سياسه‌توانانه ده‌كات كه روانگه و پێگه‌ى سياسييان له ووڵات و ناوچه‌كانى خۆيانه‌وه له‌سه‌ر دابين بوونى ئاشتيى پێكه‌وه‌گرێدراوى جيهان، كاريگه‌رن. خۆشبه‌ختانه‌ش يه‌ك له‌و سه‌رۆكه بانگهێشت كرا‌و و گوێ لێگيراوانه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانييه.
ته‌وه‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى ئه‌م گه‌ڕه‌ى كۆنفرانسه‌كه كه به‌ِشێكى ته‌رخانه بۆ باس‌وخواس ده‌رباره‌ى ئاڵانگارييه‌كانى به‌رده‌م ميانه‌ڕه‌ويى سيسستمى ديموكراسى، ئاساييشى كه‌شو هه‌وا، سيستمى نێوده‌وڵه‌تيى و جه‌مسه‌ربه‌ندى، ڕۆڵى ئه‌وروپا له سه‌قامگيريى جيهاندا و شه‌راكه‌تى ئاشتيپارێزانه‌ى ئه‌تڵه‌نتيكى، به‌شێكىشى ته‌رخانكراوه بۆ شه‌نوكه‌وى ململانێ و قه‌يران و ڕوداو و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچه تاوسه‌ندووه‌كانى جيهان و كاريگه‌رييان له‌سه‌ر ئاشتي جيهان.
يه‌ك له‌و ناوچانه‌ى هه‌ميشه تاوسه‌ندوو و به‌قه‌يران و پر ململانێن، رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان له ناوجه‌رگه‌يدان و كارلێكه‌ر و كارتێكراو و عيلاقه‌مه‌ندى كۆى ئه‌و روداو و ئاريشانه‌ن كه ناوچه‌كه‌يان پێوه گيرۆده‌يه.
گه‌ڕى ئه‌مساڵى كۆنفرانسى ميونشن له كاتێكدايه، رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به شه‌ڕ و وێرانكارييه‌كى مه‌ترسيدار و پڕ ئازار و دواتريش گۆڕانكاريى گه‌وره و دراماتيكى له هاوسه‌نگيى و هاوكێشه‌كانى هێز و هه‌ژمونيى هه‌رێميدا تێپه‌ڕين و له سه‌رينى ئه‌وه‌شه‌وه ئاينده‌ى ناوچه‌كه ته‌مومژاوى و پڕ له پرسيارى وه‌ڵام ناديار و پڕ ئه‌گه‌رى جۆراوجۆره.
بانگهێشتن و ميوانداريى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك كاره‌كته‌رێكى ناده‌وڵه‌تى له كۆنفرانسه‌كه‌دا، جيا له هۆكارێك كه تايبه‌ته به خودى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و حوزور و پێگه و ئيعتباره سياسى و كه‌سايه‌تييه به‌هێز و رێزلێگيراوه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئاستى جيهان و ناوه‌نده‌كانى سياسه‌تى ناوچه‌يى و نێو ده‌وڵه‌تى، ئه‌وه‌شى لێ ده‌خوێندرێته‌وه كه جيهان و سه‌ركرده‌كانى و بڕيارسازان، زۆريان مه‌به‌سته له نزيكه‌وه روانگه و شيكردنه‌وه و تێڕوانينى سه‌ركرده دووربين و لێزان و لێوه‌شاوه‌كانى ناوچه‌كه له‌سه‌ر گۆرانكارييه دراماتيكييه‌كانى ئه‌م دواييه بزانن و ببيستن به‌و پێيه‌ى ئه‌وان له ناو چه‌قى روداو و و پێشهاته‌كاندا ده‌ژين.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى نه‌ك هه‌ر يه‌كێكه له‌و سه‌ركردانه، به‌ڵكو له بوارى تێگه‌يشتن له هۆكاره بنه‌ڕه‌تييه‌كانى نائاراميى ناوچه‌كه و په‌رۆشيى بۆ ئاشتى و هێوركردنه‌وه‌ى ململانێكان و تێگه‌يشتنى ووڵاتانى ناوچه‌كه له نيگه‌رانييه ئه‌منييه‌كانى يه‌كدى و رێكاره‌كانى گه‌يشتن به ئاشتيى به كۆمه‌ڵ له ڕێى دابينكردنى به‌رژه‌وه‌نديى به كۆمه‌ڵه‌وه، خاوه‌نى روانگه‌يه‌كى كامڵ و شايسته‌ى گويلێگرتن و پياده‌كردن و په‌يڕه‌وكردنه. هه‌ر بۆيه‌ش سه‌رۆك نێچيرڤان يه‌ك له‌و ميوانانه‌ى كۆنفرانسه‌كه‌يه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ زۆرترين ديدارى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و سياتسه‌توانه به‌شداره‌كان هه‌بێت و هه‌موان به گرنگييه‌وه بيانه‌وێت گۆشه‌نيگا و تێڕوانينى بزانن و ببيستن.