ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکومەت ستایشی کار و خزمەتی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 3/11 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدوڵرەحمان سدیق سەرۆکی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی .
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ کار و خزمەت و چالاکی و هەوڵ و ماندووبوونی عەبدوڵرەحمان سدیق دەربڕی بۆ ئەو ماوەیەی سەرۆکی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە بووە و هیوای سەرکەوتن و تەندروستی بۆ خواست.
عەبدولرەحمان سدیق سوپاسی هاریکاریی و پشتیوانی بەردەوام و پەرۆشی و خەمخۆریی سەرۆکی حکومەتی لەپێناو پاراستنی ژینگەی کوردستان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتی خۆیدا تۆڵە لە ئیسرائیل دەکەینەوە

سەڵاح

ئەنجومەنی وەزیران چاوەڕوانە لە زووترین کاتدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە

یاسین

پەرلەمانتارێکی پارتی: حکومەتی عێراق هیچ خاڵێکی ڕێککەوتنەکەی شنگالی جێبەجێ نەکردووە

دڵشاد