رۆژنامه‌نووسێكی كوردستان كه به‌شدار بووه له كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش له‌و كۆنفرانسه باسی پێكه‌وه ژیان كراوه له كوردستان به‌تایبه‌ت هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌و باره‌وه.
بەپشتیوانی دارایی وەزارەتی دەرەوەی نەرويج و بەئامادەبونی باڵیۆزی نەرویج لە لوبنان و نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان و سەرۆکی دەزگای ئەدیان و نوێنەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ستیڤانوس کۆنگرەی هەرێمایەیتی ئازادی ئاین و باوەڕ لەبەیروتی پایتەختی لوبنان بەبەشداری 70کەسایەتی لە 15دەوڵەتی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقیا دەستی بەکارەکانی کرد و تیایدا چەندین کەسایەتی هەرێمی کوردستان لەئاینە جیاوازەکان(موسڵمان-مەسیحی-ئێزیدی-زەردەشتی-کاکەیی-سابیئەی مندائی-بەهائی) و چالاک لەبواری ئازادی ئاینی بانگهێشتکراون و رۆڵێکی گرنگیان لەخستنەروی ئاستی ئازادی ئاینی هەیە و هەریەک لەنوێنەرانی ئاینەکان لەو بابەت و بەشداریانەی لەم کۆنگرەیەدا هەیانە تەئکیدیان لەسەر سەقامگیری و ئازادی ئاین و باوەڕ کردەوە.
مه‌روان نه‌قشبه‌ندی، رۆژنامه‌نووس و شاره‌زا له‌بواری ئاینی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “له كۆنفرانسه‌كه‌دا زۆر باس له پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان و ئه‌و ئه‌زمونه‌ی له كوردستان هه‌یه له بواری رێزگرتنی ئاینی كراوه، به‌تایبه‌ت هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌و باره‌وه كه رۆلێكی گرنگیان بینیووه له پێكه‌وه‌ژیان، ته‌نانه‌ت ئه‌مرۆ 29ی4ی2025 له‌و كۆنفرانسه ئاماژه به كۆنفرانسی ئێزدییه‌كان كراوه كه ئه‌مرۆ له‌دهۆك ئه‌نجام دراوه و چه‌ند رۆژ پێش ئیستاش نزای نیشتیمان له هه‌ولێر ئه‌نجام دراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و له ئاستی كۆنفرانسه‌كه‌ی لوبنان باس له پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان و هه‌نگاوه‌كان له‌و باره‌وه كراوه.

