بریاره 11ی 11ی2025ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام بدرێت، سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌كان خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌كوردستانیش له‌ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی به‌شێك له هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ یه‌ك لیستی، سه‌رۆكی فراكسییۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ده‌ڵێت: “ئاسته‌مه به‌م شێوه‌یه پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق بگۆرێت”.
د.موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌و حزبه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “راسته واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ مانگی 11ی ئه‌مساڵ دانراوه، به‌ڵام ئاسته‌مه به‌م سیسته‌مه هه‌ڵبژاردنه‌وه بتوانرێت گۆڕانكاری له نه‌خشه‌ی سیاسی وڵات بكرێت”.
گوتیشی: “به‌م سیسته‌مه دووباره هێزه گه‌وره‌كان دێنه‌وه مه‌یدان و هه‌موو گرفته‌كانی عێراقیش به كورسی په‌رله‌مانی چاره‌سه‌رنابن، چونكه ده‌ستوه‌ردانی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی رۆڵیان هه‌یه له‌وه‌ی عێراق چی لێدێت”.

