شاره‌زایه‌كی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ڵێت: “عێراق به‌ندێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی پێشێل كردووه و مافی پێكهاته‌كانی وڵاتی نه‌داوه”.
به‌ستنی كۆنگره‌ی 34ی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، له‌عێراق نیگه‌رانی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه، چونكه كۆمه‌ڵیك گیروگرفتی ناوخۆیی عێراق هه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كراون، چۆن دێت كۆنگره‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه ده‌كات.
د.كرمانج عوسمان، بۆ زاگرۆس گوتی: “عێراق له‌م كۆنگره‌یه پاره‌ی بۆ غه‌زه و لوبنان ته‌رخان كردووه، كه‌چی قه‌ره‌بووی شه‌هیدانی خه‌ڵكی كوردستان ناكاته‌وه، كۆمه‌ڵێك قه‌ره‌بوومان هه‌یه، كه په‌یوه‌ندیان به جینۆساید و هه‌موو ئه‌نفاله‌كانی كوردستانه‌وه هه‌یه و هه‌ندێك قه‌ره‌بوو هه‌یه په‌یوه‌ندی به زه‌ویه‌كانی سنووری ماده‌ی 140 هه‌یه كه حكوومه‌تی عێراق ده‌بێت قه‌ره‌بووی ئه‌و جوتیارانه بكاته‌وه یان هه‌ندێك قه‌ره‌بوو په‌یوه‌ندی به شه‌ری داعش هه‌یه ئه‌وه‌ی له‌و ناوچانه ماڵی وێران بووه، ده‌بێت قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه حكوومه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان خۆی ده‌دزێته‌وه”.
گوتیشی: “حكوومه‌تی عێراق باش ده‌زانێت هه‌رگرنگیدانێك به كوردستان واته پێشكه‌وتن هه‌ر پێشكه‌وتنێك ئه‌وان به ئیحراجی بۆ خۆیان ده‌بینن بۆیه رێگری له پێشكه‌وتنی كوردستان ده‌كه‌ن، واخه‌ریكه رێگری له هاتنی كاڵای وڵاتان ده‌كه‌ن بۆ كوردستان و هه‌موو بابه‌ته‌كان ئه‌وه‌یه مه‌به‌ستیانه ئه‌م كوردستانه پێشنه‌كه‌وێت تا نه‌بێته سه‌ربه‌خۆ، عێراق جیاله‌وه‌ش سزای خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات هاتووه نه‌وت بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌نێرێت به‌س به‌زستانان ئاماده‌نییه به‌رمیلی نه‌وت بداته كوردستان”.
راشی گه‌یاند: ئه‌وه عێراق 100 ساڵه دروست بووه، پێشێلكاری به‌رانبه‌ر به كوردستان ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ی عێراق ده‌بێته ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی جیهان، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه لێژنه‌یه‌ك ده‌نێرن به‌وه‌ی عێراق ده‌بێته ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌كه، ئه‌ویش به‌مه‌رجی پاراستنی پێكهاته‌ی (كورد و كریستیان و ئێزدی)، به‌ڵام ئێستا عێراق ئه‌و مه‌رجه یان ئه‌و به‌نده پێشێل ده‌كات كه ئێستا ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه گۆراوه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و عێراق تێدائه‌ندامه.

