دوای نیوەرۆی ئەمرۆ ئۆتۆمبێلێك لەسەر پردی شۆرش لە شەقامی ٦٠ مەتری شاری هەولێر دەكەوێتە خوارەوە سێ كەس بەوهۆیەوە بریندار دەبن برینی یەكێكیان سەختە .
پۆلیسی هاتووچۆ لەو شوێنە بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئۆتۆمبێلەكە بەهۆی خێرای زۆرەوەبووە كۆنترۆلی لەدەست دەرچووە كەوتۆتە خوارەوە سێ كەس لەناو ئۆتۆمبێلەكەبوون هەرسێكیان زامداربوون برینی یەكێكیان سەخت بوو .

