به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رمانبه‌ر له‌سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه خه‌ریكین هه‌ژماری من پڕده‌كه‌نه‌وه و بڕیاری تاكۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و سنووره ناویان له‌هه‌ژماری من تۆمار بكرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كان، له‌هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵهبجەش مووچەخۆران بە لێشاو ڕوویان کردووەتە خۆتۆمارکردن لە پرۆژەکە. و له‌هه‌ولێریش سبه‌ی دوانی مۆڵه‌ت بۆ خۆتۆماركردن، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پلانی هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەکانیان بە بانکی بکرێن لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری مندا.
به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس، مانگەکانی داهاتوودا چەندین ناوەندی دیکە بۆ ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە سلێمانی و هەڵەبجە دادەندرێن و ئیستاش بانقه‌كانی ناو هه‌ژماری من خه‌ریكی ئاماده‌كارین.

