کێشەی مووچه کەی سەریهەڵدا؟
بابەتی موچە نەدەبووە کێشە, ئەگەر کاک قوباد تاڵەبانی داوای لە خالید شوانی نەکردایە داوای جیا کردنەوەی مووچەی سلێمانی بکەن لە بەغدا, بۆ ئەوەی کەس لە داهاتی سلێمانی نەپرسێت.
دواتر هەر کاک قوباد ئەمری بە سەرۆکی فراکسیۆنی حزبەکەی کرد لە بەغدا, کە لە ژێر واژۆی پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزسیۆنی ساختە واژۆ بکەن بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ پارەی سلێمانی بنێرن.
بێگومان ئێستا دوای ئەو هەموو نەهامەتییەی بەسەر میللەتەکەمان هێنایان نایانەوێ ددان بە هەڵەکەیاندا بنێن, بۆیە قسەکانی وتەبێژی حکومەت بە هی خۆیان نازانن، چونکە پابەندی بڕیارەکانی حکومەت نەبوون و ئەوەندەی لەخزمەت بڕیارەکانی دژ بە میللەتەکەمان بوون ئەوەندە لەخزمەت خەڵک و میللەتەکەمان نەبوون, کە ڕاستییەکان دەوترێن یەکسەر دەشڵەژێن و بەیاننامە دەردەکەن!
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان