دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمەکانمانەوە لەسەر ئەو هەژمارانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵاتیەکان بانگەشەی وەلامی پرسیارەکانی پۆلی ١٢ و فرۆشتنی ئامێری تایبەت بە ( گزی/ غش) کردنیان دەکرد ،ناسنامەی (١٦) تۆمەتبارمان ئاشکرا کرد کە ئەو کارەیان ئەنجامداوە، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سەرجەم تۆمەتباران لە چەند چالاکێەکی جیاوازدا دەستگیر کراون،بەم ناوانەی خوارەوە:
١-(م.ک.خ).
٢-(ڕ.ب.ک).
٣-(ش.س.ع).
٤-(هه.م.ک).
٥-(ن.غ.ح).
٦-(ع.ع.ع).
٧-(م.غ.ق).
٨-(م.د.أ).
٩-(س.ع.ع).
١٠-(ب.ب.ب).
١١-(س.ع.س).
١٢-(م.خ.ع).
١٣-(ها.أ.ن).
١٤-(م.ع.م).
١٥-(م.د.ح).
١٦-(أ.ع.ص).
پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەو دواتر دۆسیەکانیان ڕەوانەی پۆلیسی هەولێر کراوە ، لەکاتی دەستگیر کردنی تۆمەتبارانی ناو هاتو دەستمان گرتوە بەسەر (٣٧ )ئامێری ( گزی/ غش) کردندا،
هەوڵەکانمان بەردەوام دەبن لە دۆزینەوە و دەستگیر کردنی ئەو کەسانەی کە ئەم کارە نایاساییە ئەنجام دەدەن
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥

