zagros news agency

‎بریارى یەک ساڵ لێخۆشبوون لە کرێى ساڵانە و 6 مانگ لە ڕوسماتى خاشاکى بۆ ئەو دووكانانەی سوتاون پەسەندكرا

پارێزگارى هەولێر ..

بریارى یەک ساڵ لێخۆشبوون لە کرێى ساڵانە و 6 مانگ لە ڕوسماتى خاشاکى هەموو ئەو دوکانانەى لەنگە کە بەهۆى ڕووداوىئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە پەسندکرد

دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی 2024.2.27، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە (166) دوکانی بازاڕەکەزیانیان پێگەیشت، لە دانیشتنى ژمارەى 10ى ئەنجومەنى شارەوانى هەولێر لە 2024.3.6، سەربارەت بە هاریکارى و یارمەتیدانىزیانلێکەوتووانى بازاڕەکە بڕیاردرا بەڵێخۆشبوونى (یەک ساڵ) لە کرێى ساڵانە و (6 مانگ) لێخۆشبوون لە ڕسووماتى خۆڵ و خاشاکىهەموو ئەو دوکانانەى بازاڕەکە، کە گرێبەتستیان لەگەڵ سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەیە و بەهۆى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیانبەرکەوتووە، ئەمڕۆش یەکشەممە 2024.3.24، بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بڕیارەکەى پەسەند کرد و لەمڕۆوە بڕیارەکە لەلایەنبەشى ژمێریارى و داهات و گرێبەستەکان دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر

2024.3.24

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق سێ بەشی نەوتەکەی هەناردەی بازاڕەکانی ئاسیا دەکات

سەڵاح

سێ پارێزگای عێراق بەهۆی هێرشکردنە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران مەترسیان لەسەرە

سەڵاح

گەڕەک و خانووە کۆنەکانی هەولێر دۆکیومێنت دەکرێن

یاسین