zagros news agency

‎هاولاتیان سوپاسی حكومەت دەكەن

دوای ئەوەی پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر خەریكە تەواو دەبێت كێشەی كەم ئاوا لە هەولێر چارەسەر دەكات هاولاتیانی شاری هەولێر سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ ئەم پرۆژە گرنگە .

حوسێن فەقێ دانیشتوی گەرەكی فەرمانبەرانی شاری هەولێرە بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی گوت ئێمە چەند سالێك بوو لە وەرزی هاوین دووچاری بێ ئاوی دەبووینە ئێستا كە ئەو پرۆژەیە لە قۆناغی كۆتایدایە زۆر دلخۆشن بەو كارە گرنگەی حكومەت .

كەمال عادل دانیشتوی گەرەكی سەركارێزە ئەویش لەبارەی پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر دەلێت ئەمە یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژیەكانی حكومەت چونكە دەتوانێت كێشەی كەم ئاوی لە شاری هەولێر چارەسەر بكات كە چەندین سالە دووچاری بووینە .

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێک داوای تێکەڵکردنی یەکینەکانی پاراستنی شنگال بە دامەزراوە ئەمنییەکان دەکات

یاسین

دكتۆر زێدان برادۆستی : سەردانی بارزانی بۆ بەغدا یەكلاكەرەوەیە

گوران

شەش کەس کێبڕکێی پۆستی سەرۆک پەرلەمان دەکەن و ململانێ لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیرانیش بەردەوامە

سەڵاح