ماوه‌یه‌كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پارتی ته‌قه‌دوم باس له‌وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك ده‌كات گوایه به‌پێی رێككه‌وتن ئیستا پشكی ئه‌و پۆسته بۆ پێكهاته‌ی عه‌ره‌به هاوكات په‌رله‌مانتارێكی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌لیت: حه‌لبوسی بۆی ناچێته سه‌ری به‌ڵام خه‌ریكی یاریه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “محه‌مه‌د حه‌لبوسی، چاوی له پۆستی پارێزگاری كه‌ركووكه كه به‌پێی رێكه‌وتنی ئۆتێل ره‌شید، ده‌بێت مانگی 11ی ئه‌مساڵ ئه‌و پۆسته بدرێته پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب، بۆیه حه‌لبوسی له‌سه‌ردانی بۆ شاری كه‌ركووك باسی له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته كردووه، ئێستا حه‌لبوسی ده‌یه‌وێت یاری بكات به‌وه‌ی بڵێت من سه‌رۆك كۆماری عێراقم ده‌وێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بۆی نه‌چێته‌سه‌ر پارێزگاری كه‌ركووك داوا بكات”.
سه‌گڤان سندی، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “حه‌لبوسی یاری ده‌كات به‌ڵێ لهشوێنان ده‌لیت پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقی ده‌وێت له‌لایه‌كی دیكه پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك، بۆیه هه‌ست بهیاریهك ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له پێناوی باسكردنی سه‌رۆك كۆمار، رازی بكرێت به‌وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك”.
راشی گه‌یاند: هه‌رچه‌نده ئه‌مه نالۆژیگه چونكه به‌پێی عورف ئه‌و پۆسته بۆ كورده به‌ڵام ئه‌مه یاری سیاسییه و ده‌یكات.

