zagros news agency

وەزیری سامانە سروشتییەکان: بەم نزیکانە ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕوو لە چارەسەرکردن دەکات

 

وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاماژە بە چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت “بەم نزیکانە ڕوو لە چارەسەرکردن دەکات”.

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان، پێشوازیی لە (لیوجیون)، کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان کرد.

ئاماژە بەوە دراوە، لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەت، کونسوڵی چین نزیکبوونەوەی گەیشتن بە چارەسەری دۆسییەی نەوتی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم هەنگاوانە پیشاندا.

بەپێی راگەیاندراوەكە وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان کرد و رایگەیاندووە کە “بەم نزیکانە ڕوو لە چارەسەرکردن دەکات”.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، وەزیری سامانە سروشتییەکان وەبەرهێنان و کار و پرۆژە و چالاکیی وڵاتی چینی لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسماعیل هەنیە ڕێبەری حەماس لە تاران کوژرا

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ئه‌لمه‌شهه‌دانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

یاسین

بەپەلە… کۆمیسیۆن رێژەی بەشداریکردنی هاووڵاتییانی لە هەڵبژاردن راگەیاند

یاسین