نووسهرێك لهشاری ههڵهبجه ئاماژه بهوه دهكات كه هەموجارلەسەروبەندی هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی عێراق . دەبێتە دەرفەتێک بۆدەست تێوەردانی نەیارانی ئەزمونی کوردستان . نەیارانی کوردستان لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە گڵاوەکانیان لەپەنای پرۆسەی هەڵبژاردن هەڵدەستن بەپاڵپشتی کۆمەڵەکەسانێک لەناوقەوارەسیاسیەکانی کوردستان کەلەخزمەت سیاسەتە دوژمن کاریەکانی شۆڤینیەتی عەرەبن. دهشڵێت: ” ئەوکەسانە دواتر دەردەچن بۆپەڕلەمانی عێراق ولەوێ دوکاری سەرەکیان هەیە . یەکێکیان بریتیەلە کاری وەرگێڕان بۆشۆڤینیەکانی عەرەب وکاری دوەمیشیان بریتیەلە هاوئاوازی لەگەڵ هەمان ئەقڵیەت .لەکاتی تێپەڕاندنی ئەویاساو مادانەی دەبنەهۆی قەیران لەکوردستان.
نووسهر ڕزگار علی لهشاری ههڵهبجه بۆ زاگرۆس، گوتی: “شۆڤینیەتی عەرەب بەم جۆرە پەڕلەمانتارانە دەڵێن ماڵەمەتروکە. ئەزمونی چەندساڵی ڕابوردو ئەوڕاستیانەی سەرەوەیان بۆسەلماندوین. پەڕلەمانتاری مەتروکەهەبوە تەنها سکاڵای دژی کوردستان تۆمارکردوە یان پێشنیاری بڕینی موچەو داینەمۆی دەرکردنی یاسایی حەشدی شەعبی وناشیرین کردنی جوانیەکانی کوردستان وپیشاندانی کەلاوەی عێراق لای خەڵکی کوردستان . وێناکردنی بەبەهەشت. کوردەواری خۆمان دەڵێن مانگەشەوسەرلەئێوارە دیارە . هەرلەئێستەوە بڕێک لەوکاندیدانەی دژی کوردستانن بەدیارکەوتون پێویستە دەنگدەری کوردستان چاوکراوەو هوشیاربێت .پێویستەچۆن ئەومافە ممارەسەدەکات .ئەگەردەنگ بەم جۆرە لەکاندید بدرێت کەسەروبنی زمانی ناشیرین کردنی کوردستانە. ئەوا ئاودەکاتە ئاشی شۆڤینیەتی عەرەبی عێراقەوە.
ئهوهشی خستهروو: لەم پرۆسەیەدا ڕێگەدروستەکەئەوەیە خەڵکی دڵسۆزو نیشتیمان پەروەرو لەخزمەت ناسیۆنالیستی کوردی هەڵبژێرێت و بنێرێتە پەڕلەمانی عێراق . حیزبی نەتەوەیی ئەندام پەڕلەمانەکەی لەبەغداد ناتوانێ مەیلی جاشایەتی بکا چونکەبەرنەفرەتی حیزبەکەو جەماوەری کوردستان دەکەوێ . بەنمونە پارتی لەوجۆرە حیزبەیەو پەڕلەنتاری جاش ڕێگەپێدراونیەو یاساغە بۆیه ههموومان دهنگ دهدهین به 275ی پارتی.

