ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرسەنامەیەک لەسەرۆکی هەرێمی کوردستان

به‌هۆی كۆچی دوایی هاوژینه‌كه‌ی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كات.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی كۆچی دوایی هاوژینی دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌ ، له‌ به‌شێكیدا هاتووه‌: له‌ دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌متانم.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ برای به‌ڕێزم د. فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقى فیدراڵ ده‌كه‌م بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبووى هاوسه‌رى، له‌ دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌میانم.

له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ خۆى و منداڵه‌کانی و خانه‌واده‌ به‌‌ڕێزه‌كه‌یان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو ببه‌خشێت.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/4/7

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى باڵيۆزى ژاپۆن ده‌كات

سەڵاح

بەشێكی دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەكرێت

یاسین

کەشناسی: پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تــــا 2 پلە نزمتر دەبێت

سەڵاح