لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆك وەزیرانى هەرێمى کوردستان، بە گوژمەی ( 560 ملیار و 443 ملیۆن دینار ) بە بەرزترین ئاستی ئەندازیاری لەلایەن كۆمپانیان ئۆزان دەست بە جیبەجێكردنی پڕۆژەی دووسایدی ( هەولێر – کۆیە) كراوە، و لە ئیستادا قیرتاوکردنی ڕێگاكە بەچڕی دەستی پێ کردوە.
ڕێگای كۆیە – هەولێر، کە بە شادەماری ڕێگاكانی كوردستان دادەندرێت، پڕۆژەیەكی ستراتیژی ڕێگاوبانی كوردستانە و بەشێكە لە تۆڕی شادەماری ڕێگاوبانی کوردستان و پایتەختی هەرێمى كوردستان دەبەستێتەوە بە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان، لە هەولێریشەوە بەرەو پارێزگای دهۆك.

