zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا کۆبووەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 1/17 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،لە پیرمام، لەگەڵ تۆم بەڕاک نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا کۆبووەوە.
لە دیدارێکی تایبەتدا کە وێندی گرین کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێ کرا و جەخت لە چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەکان و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

سەڵاح

وردبینی بۆ فۆرمی دابەشکردنی زەوی هەزاران خانەنشین و فەرمانبەری دیکە کرا

یاسین

خەسرۆ گۆران : پارتی دەبێتە هێزی یەكەمی مووسڵ

سەڵاح