ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له كوتله‌ی سۆیانا كه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی مه‌سیحیه له‌په‌رله‌مانی عێراق، باس له دۆخی مه‌سیحییه‌كانی عێراق ده‌كات پێی وایه به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی له پێشووتركراون زۆرێك له مه‌سیحییه‌كان عێراقیان جێهێشتووه.
سامی ئۆشانه، بۆ زاگرۆس گوتی: “پێشنیارمان كردووه‌كه یاسای تایبه‌ت به پاراستنی مافی پێكهاته‌كان ده‌ربكرێت له عێراقدا تا مافخوراو نه‌بن، چونكه پێكهاته‌ی مه‌سیحی رووبه‌رووی مه‌ترسی كۆچ و ده‌ركردن بونه‌ته‌وه، به‌جۆرێك له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه %70ی مه‌سحییه‌كانی عێراق وڵاتیان جێهێشتووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: قۆناغی دووه‌می كۆچی مه‌سیحییه‌كان به‌تایبه له‌دوای هاتنی داعش له 2014 ده‌ستی پێكردووه زیانێكی زۆر به‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی مه‌سحییه‌كانی عێراق كه‌وت به‌تایبه‌ت له‌ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌ترسی هێرشی تیرۆرستی و كوشتن به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان چوون.
راشی گه‌یاند: خۆشبه‌ختانه له كوردستان ژماره‌یه‌ك یاسای تایبه‌ت به پاراستنی مافی پێكهاته‌كان هه‌یه و مافه‌كانیان پارێزراوه، بۆیه گرنگه ئه‌م كلتووری پێكه‌وه‌ژیانه ته‌واوی عێراقیش بگرێته‌وه و مافه‌كانیان به‌پێی یاسا پارێزراوبێت و ناكرێت كه‌سانێك به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تی مه‌سیحی ئاراسته‌ی مه‌سحییه‌كان بكه‌ن چونكه له پێشووتردا نه‌توانراوه نوێنه‌رایه‌تییه‌كی باشیان بكرێت، بۆیه ئێستا قۆناغه‌كه گۆراوه و ده‌بێت به‌جدی كاربكرێت بۆ پاراستنی مه‌سیحییه‌كان له عێراقدا.

