سەبارەت بە بڵاوکراوەیەکی دەستەی گومرگەکانی عێراق کە لەپێگەی ئەلکترۆنی دەستەکە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە شمولی بابەتەکانی ( خۆراک و دەرمان ) لە چوارچێوەی سیستەمی ئەسیکۆدا و وەرگرتنی ڕەسم و باج بۆ حسابی گومرگەکانی عێراق یاخود باجەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل کە لە ڕێگای (البیان المسبق ) بۆ ماوەی ( ٣ ) مانگ کەلە (٢٠٢٦/٥/٣١ ) کۆتایی دێت.
بۆ سەرجەم بازرگانان و کۆمپانیاکان و ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە کە ئەو بڵاوکراوەیە پێچەوانەی خاڵی ( ٨ ) ه، لە بڕیاری ژمارە (٥٦٩ ) ی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵە کە ئاماژە بەوە دەدات وەرگرتنی ڕەسمی گومرگی لەو نوسینگە گومرگیانە دەبێت کە کەل و پەل و کاڵاکانی لێوە هاوردە دەکرێت ،وە هەروەها لەم بڕیارەیان هیچ جۆرە هەماهەنگیەکیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان نەکردووە.
هەموو بازرگان و کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و خۆراک دڵنیا دەکەینەوە کەڕێکارەکان لە گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بەهەمان میکانیزمی پێشوو جێبەجێ دەکرێت لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان .
بەڕێوبەرایەتی گشتی گومرگ / وەزارەتی دارایی و ئابووری
٩ ی ئازاری ٢٠٢٦

