zagros news agency

‎بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر: دابەشکردنی ئاو ئاسایی بووەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی ئاداری 2026، رابەر حوسێن، بەڕێوەبەری دابەشکردنی ئاوی هەولێر رایگەیاند، پڕۆسەی بەرهەمهێنان و ناردنی ئاو لە وێستگەکانی ئاوی ئیفراز و پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر ئاسایی بووەتەوە.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی ئاوی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا، تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ، سەرجەم ئەو گەڕەکانەی لە ماوەی رابردوودا بێئاو بوون، بەگوێرەی خشتەی تایبەت بە خۆیان ئاویان پێدەدرێتەوە.

سەبارەت بە هۆکاری وەستانی پڕۆژەکانی ئاو، رابەر حوسێن روونیکردەوە، بەهۆی بارانی بەخوڕی چەند رۆژی رابردوو ئاوی زێی گەورە لێڵ ببوو، بەو هۆیەوە دابەشکردنی ئاو راگیرابوو.

لە کۆتاییشدا جەختی لەوە کردەوە کە لە ئێستا ئاستی لێڵبوونی ئاوەکە ئاسایی بووەتەوە و جارێکی دیکە ئاو بۆ کۆگاکانی ناو شاری هەولێر پەمپ کراوەتەوە و کێشەی بێئاوی لە گەڕەکەکان چارەسەر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات

یاسین

جووتیارانی ئەفغانستان بەهۆی وشکەساڵی گوندەکانیان چۆڵ دەکەن،

سەڵاح

دەست بەسەر دوو تۆن ماددەی هۆشبەردا گیرا

سەڵاح