ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق كۆبووه‌وه‌

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/4/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دادوه‌ر د. فائق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سياسى و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، بيروڕيان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا باسيان له‌ گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و سوودوه‌رگرتنى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى بوارى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان له‌ ده‌رفه‌ت و تواناكانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق كرد و جه‌ختيان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى وڵات كرده‌وه‌.

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هه‌وڵه‌کان و ڕۆڵی ئه‌رێنیی به‌ڕێز دادوه‌ر د. فائق زێدان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵاتدا ده‌ربڕی و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.

سه‌ربه‌خۆييى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، پاراستنی مافی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی دیوان پێشوازی لە باڵیۆزی غانا دەكات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت بەنداوی بەستۆڕەی کردەوە

یاسین

د. دیندار زێباری: لە کابینەی نۆیەمدا جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە بواری ئازاديی ڕۆژنامەگەری بە ڕێژەی زیاتر لە 70% زیادی کردووە

سەڵاح