zagros news agency

سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ڵاح ڕه‌فیق ڕواندزی ده‌كات

سەرۆک مه‌سعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو سەڵاح ڕەفیق و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەکات و ڕایدەگەیەنێت:  خوالێخۆشبوو كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی ماندوونەناس و تێكۆشەرێكی دێرینی شۆڕش ئەیلوول بوو. وەک سەربازێکی ون خزمەتێکی زۆری دۆزی ڕەوای گەلەكەی کردووە.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی:
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی سەڵاح ڕەفیق

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی، (سەڵاح ڕەفیق ڕەواندزی)ـم پێ گەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو سەڵاح ڕەفیق و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

خوالێخۆشبوو سەڵاح ڕەفیق كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی ماندوونەناس و تێكۆشەرێكی دێرینی شۆڕش ئەیلوول بوو كە وەک سەربازێکی ون خزمەتێکی زۆری دۆزی ڕەوای گەلەكەی کردووە.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
1ی ئایاری 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات

سەڵاح

ئاماری وه‌رگرتنی گه‌نم، سلێمانی زۆرترین بڕه‌ گه‌نمی وه‌رگرتووه‌، پرۆسه‌ی وه‌ر

سەڵاح

فەرەنسا؛ دوو کوژراو و نزیکەی ٢٠٠ بریندار لە شەوی ئاهەنگی پاڵەوانێتیی پاریس سانجێرمان

سەڵاح