zagros news agency

لێدوانەکانی ئەنشیلۆتی دوای بردنەوە لە یانەی چێڵسی

کارلۆ ئەنشیلۆتی ئیتاڵی دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر یانەی چێڵسی ئینگلتەرا چەندین ڕوونکردنەوەی دا.

 

ئەنشیلۆتی لە میانی لێدوانەکانی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانیدا وتی: چێڵسی ڕکابەرێکی باش بوو، وەڵامێکی باشمان دایەوە، پێموایە ئامادەین بۆ دەستپێکردنی وەرزەکە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دڵخۆشین کە سبەی سەرجەم یاریزانەکان دەگەڕێنەوە، هەموومان لە ٩ی ئەم مانگەوە دەست بە کارەکان دەکەین، ڕاستییەکەش ئەوەیە کە تا ئێستا کارەکان باش بوون، یاریزانە لاوەکان ئاستێکی باشیان پێشکەشکرد و ئاستێکی باش بوو ئەزموون بۆ ئەوان.”

 

کاتێک لەبارەی گولەر و ئەندریکەوە پرسیاری لێکرا: “هەردووکیان بەزەحمەت دوای یارییەکەی بەرشەلۆنە چاکبوونەوە، بەڵام باری تەندروستیان باشە و بۆ جامی سوپەری ئەوروپا ئامادە دەبن”.

 

سەبارەت بە بوونی زۆرێک هێرشبەرەکان ئاشکرای کرد: تیپەکە زۆر ڕکابەرییە، بەڵام ئەمە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی زیاتر سەرنجمان لەسەر بێت و جددیتر بین، ئەمەش لایەنێکی ئەرێنییە بۆ ئێمە.

سەبارەت بە هەڵوێستی ئیدێر میلیتاو لە وەڵامدا وتی: بینیم لە دۆخێکی باشدایە، لە کاتژمێرێکدا یاری باشیکرد، ئەو یاریزانانەی ئەمڕۆ لێرە کۆتاییان هێنا، دۆخێکی باشیان هەیە: مۆدریچ، ڕودیگەر، سیبالۆس، ئێستا با بزانین ئەوانی دیکە چۆن دەبن بگەڕێوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

جەستن سیرۆ: کارکردن لەگەڵ مێریل ستریپ خەون بوو و هاتە دی

ART

مالیكی: دەبێت ئاگاداری پاشماوەکانی داعش و بەعس بین، ئەمانە ئامرازی ئاژاوەگێڕی پێکدەهێنن

سەڵاح

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی یاوەری بارزانیی نەمر لاوكۆ مامەند مەسیح

یاسین