zagros news agency

نهێنی دواکەوتنی چێزنی لە پەیوەندیکردن بە بەرشەلۆنە

 

لە ڕاپۆرتێکدا هۆکاری دواکەوتنی ڤۆیچیچ شچێسنی پۆڵەندی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی یۆڤانتۆس بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات.
هەفتەی ڕابردوو بڵاوکرایەوە کە بەرشەلۆنە تەواوی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ شچێسنی هەڵوەشاندەوە سەبارەت بە وازهێنان و پەیوەندیکردن بە بەرشەلۆنە بە خۆڕایی بە گرێبەستێک تا کۆتایی وەرزی ئێستا.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە مارک ئەندرێ تێر شتیگنی گۆڵپارێزی ئەڵمانی تووشی پێکانێکی سەخت بوو،
بەگوێرەی تۆڕی “رێلیڤۆ”ی ئیسپانی، بڕیاربوو هەفتەی ڕابردوو شچێسنی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات، بەڵام گرێبەستەکە دواکەوت، چونکە بەرشەلۆنە لەگەڵ خولی ئیسپانیدا تووشی کێشەی تەکنیکی بووە، کە دەبێت سەرەتا چارەسەر بکرێت پێش ئەوەی گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزە پۆڵەندییە ڕابگەیەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارتێتا ڕەخنە لە تۆپەکە دەگرێت

یاسین

گواردیۆلا نوێترین زانیاری دەربارەی پێکانەکەی ڕۆدری دەخاتە ڕوو

یاسین

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ گۆڵبارانی چێڵسی کرد و هەموانی شوککرد

یاسین