zagros news agency

مپاپێ لێدوان لەسەر بڕیارەکەی گریزمان بۆ وازهێنانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

 

کیلیان مپاپێ فەرەنسی، ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید و کاپتنی هەڵبژاردەی ڕۆستەر، دوای بڕیاری وازهێنانی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی پەیامێکی بۆ گریزمانی هاونیشتیمانی، ئەستێرەی ئەتلەتیکۆ مەدرید نارد.
ڕۆژی دووشەممە گریزمان بە فەرمی ڕایگەیاند کە واز لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا دەهێنێت.
مپاپێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لەگەڵ گریزمان بە درێسی فەرەنسا بڵاوکردەوە و لەسەری نووسی: یاریزانێکی ناوازە کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا دەهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لویس ئینریکی: دیمـبـیـلـی ئامادەیە

یاسین

فلیک: ئێمە دڵخۆشین کە جاڤی گەڕایەوە

یاسین

بارسا بە ئاستی راشفۆرد رازییە

یاسین