ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەڵاح مەرجێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول دادەنێت

 

محەممەد سەڵاحی میسری، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول، مەرجێکی گرنگی دانا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سوورەکان، کە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت.
ناوی سەڵاح پەیوەندی بە گواستنەوەی هاوینی ڕابردووەوە لە خولی سعودیە هەبوو، لەلایەکی دیکەشەوە ئیدارەی لیڤەرپوول تا ئێستا فایلی نوێکردنەوەی یانەی مەسری نەکردووەتەوە.
بەگوێرەی تۆڕی فوتبۆڵ ئینسایدەری بەریتانی، سەڵاح مەرجی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول لانی کەم بۆ ماوەی دوو وەرز داناوە، بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ لیڤەرپوول بەردەوام لە زیادبووندایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی پرێمەرلیگ دەگاتە کۆتا یاریەکانی هەفتەی 19

یاسین

سوپرایزێک سەبارەت بە وادەی مۆندیالی ٢٠٣٤

یاسین

یەکەم لێدوانی گواردیۆلا لەسەر تۆپی ئاڵتونی ڕۆدری

یاسین