zagros news agency

پێرێز هەست بە حاڵەتێکی ناڕەزایی دەکات لە بڕیارەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ شەممە، پشتڕاستیان کردەوە کە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید، هەست بە حاڵەتێکی ناڕەزایی دەکات لە بڕیارەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری مێرێنگێ، سەبارەت بەو ژمارەیەی خولەکە کە دووانە ئاردا گولەر و ئەندریک بەدەستی دەهێنن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “رێلێڤۆ”ی ئیسپانی، پێرێز هەست دەکات دۆخی گولەر زۆر سەخت بووە، چونکە هێشتا لە ئاست ئەو ڕۆڵە گرنگە نەژیاوە کە بەڵێنی پێدرابوو لە یانەی شاهانە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا گولەر تەنها بۆ ماوەی یەک خولەک لەگەڵ تیپەکەی بەشداریی لە یاریی گەڕانەوەی بروسیا دۆرتمۆنددا کرد، هەروەها بەرامبەر سێلتاڤیگۆ و یان لە کلاسیکۆدا دەرنەکەوت، ئەمە جگە لەوەی بەشداری دێربی بەرامبەر ئەتلەتیکۆی نەکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕافایل لیاو رەخنەی لێدەگیرێت

یاسین

خوان لاپۆرتا دەچێتە نێو مامەڵەی گواستنەوەی کانسێلۆ

یاسین

نەیشینزلیگ.. هۆڵەندا بە ئەنجامێکی گەورە شکستی بە بوسنە هێنا

یاسین