zagros news agency

فلیک باسی لە دوایین ئامادەکارییەکانی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ڕیال سۆسیداد

 

هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە باسی لە دوایین ئامادەکارییەکانی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ڕیال سۆسیداد، سبەی یەکشەممە، لە گەڕی ١٣ی لالیگا.
فلیک، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بۆ یارییەکە وتی: ئێمە دەمانەوێت هەموو یارییەک سەرکەوتن بەدەستبهێنین… ئێستا بەرامبەر ڕیال سۆسیداد یاری دەکەین، و بەڕاستی شێوازی یاریکردنیان بەدڵە ئەوان تیپێکی زۆر تەکتیکی و زیرەکن و ئەوەش دەبێت یارییەکی سەرنجڕاکێش”.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە سبەی کوپارسی لەگەڵمان دەبێت، دوای ئەوەی بەشداری مەشق و ڕاهێنانە تەواوەکانی کردووە، هاوکات لامین یامال مەشق و ڕاهێنانی سنوورداری ئەنجامداوە و دەبینین سبەی بارودۆخی چۆن دەبێت، لەکاتێکدا ئۆلمۆ لە شەوەوە تووشی کێشە بووە، لەگەڵ چارەسەریشدا هیوادارم ئامادە بێت بۆ یارییەکەی سبەی”.

هەواڵی پەیوەندیدار

لاپۆڕتا هەواڵێکی خۆش رادەگەینێت

یاسین

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا

یاسین

مانچستەر یونایتد داوای ئەستێرەیەکی ڕیال مەدرید دەکات

یاسین