zagros news agency

گواردیۆلا نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی

 

ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی کار لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی، ڕاهێنەری تیپەکە دەکات.
گرێبەستی ئێستای گواردیۆلا لەگەڵ مان سیتی لە هاوینی ٢٠٢٥ کۆتایی دێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی لە ئێستادا کار لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی گواردیۆلا دەکات تا هاوینی 2026.
ئاماژەی بەوەشکرد، گواردیۆلا نزیکترە لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەتایبەتی دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆماس توخێلی ئەڵمانی وەک ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەکە تەواوکرد، پێدەچێت پیپ کاندیدێکی بەهێز بێت بۆی لە هاوینی داهاتووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. ریال مەدرید هەنگاوێکی تر خۆی لە نازناوەکە نزیککردەوە

یاسین

کێشە دەکەوێتە نێوان پێرێز و ئەنشیلۆتی

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە

یاسین