zagros news agency

تچۆامینی بەشداری لە ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدرید کرد

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، لە کاتی مەشقەکانی تیپەکەدا هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت، ئەمڕۆ دووشەممە، دوای بردنەوەی مێرێنگێز لە خیتافی، دوێنێ یەکشەممە، لە گەڕی 15ی خولی ئیسپانیا.
مێلچۆر ڕویز، ڕۆژنامەنووس لە ڕادیۆ کۆبی، لە هەژماری خۆیدا لە پلاتفۆرمی “X” نووسیویەتی: “ئەمڕۆ ئۆرێلیان تچۆامینی بەشداری لە ڕاهێنانە گروپییەکانی ڕیاڵ مەدریددا کرد”.
ئۆریلیان چوامینی لە کاتی دۆڕانی یانەی ڕیال مەدرید بە میلان بە ئەنجامی 3-1 لە چامپیۆنزلیگ تووشی پێکان بوو لە پاژنەی پێیدا.
مێرێنگێز لە ئێستادا تووشی پێکانێکی زۆر بووە لە هێڵی دواوە، دیارترینیان ئیدەر میلیتاو و دەیڤد ئالابا و دانی کارڤاخال بووە، بۆیە ئەنچیلۆتی لە هەندێک یارییدا وەک بەرگریکاری ناوەڕاست پشتی بە تشوامینی بەستووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەندیانەیەکی گەورە چاویان لەسەر کۆناتیە و لیڤەرپوڵیش ڕازیە بەفرۆشتنی

یاسین

لیۆنێل میسی ڕیکۆردێکی مێژوویی لەگەڵ ئینتەر مەیامی شکاند

یاسین

میسی چارەنووسی خۆی یەکلایی دەکاتەوە

یاسین