zagros news agency

یاریی نێوان ڕیال مەدرید و ڤالێنسیا دواخرا

 

وادەی نوێی یارییەکانی ڕیال مەدرید و ڤالێنسیا لە خولی ئیسپانیا قەیرانێکی لێکەوتەوە، دوای ئەوەی بەهۆی ئەو زریانە دواخرا کە بەم دواییە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی گرتەوە.
بەگوێرەی تۆڕی “ریلیڤۆ”ی ئیسپانیا، یەکێتی تۆپی پێی ناوخۆیی ڕۆژی ٢ی ١ی بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکە دیاریکردووە، لالیگاش ئەم وادەیەی پەسەند کردووە، هەرچەندە لەگەڵ ئەو ڕێککەوتنە بەکۆمەڵەدا ناگونجێت کە لەنێوان کۆمەڵەی یاریزانان و خولەکەدا واژۆکراوە.
یەکێتی یاریزانانی خولی ئیسپانیا بە فەرمی ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە وادەی نوێی یارییەکە، داواشیان کرد کە لە ٣ی ١ ئەنجام بدرێت، چونکە ڕێککەوتنێک هەیە کە تێیدا هاتووە هیچ یارییەکی تۆپی پێ لە نێوان ٢٣ی کانوونی دووەم تا ٢ی ١ ئەنجام نادرێت، واتە لە ماوەی جەژنی کریسمس.

هەواڵی پەیوەندیدار

یۆڤانتۆس بۆندێکی خەیاڵی پێشکەشی مان یونایتد کردوە

یاسین

ڤان دایک پێشەنگی پێکهاتەی هۆڵەندایە

یاسین

تالیسکا نەسڕ جێدەهێلێت

یاسین