zagros news agency

ئینریکی پەیامی بۆ حەکیمی و دیمبلی هەیە

 

پێش ئەوەی سبەی یەکشەممە لە خولی فەرەنسا ڕووبەڕووی ئۆڵۆمپیک لیۆن ببنەوەئێنریکی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتی: حەکیمی تا ئێستا نەگەیشتووەتە باشترین ئاستی خۆی، بە دڵنیاییەوە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، بەڵام دەتوانێت باشتر بێت، ڕۆڵی من پاڵنەرە بۆ هەموو یاریزانێک بۆ ئەوەی هەموو توانای خۆی پێشکەش بکات و لە ناوچەی ئاسوودەیی خۆی دەربهێنێت.
ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە لەم دواییانەدا زیاتر لە جارێک پاساو بۆ دوورخستنەوەی عوسمان دێمبلی هێنایەوە و ڕایگەیاند، پەیوەندیی من لەگەڵ دێمبلی وەک پەیوەندی من لەگەڵ هەر یاریزانێکی تر وایە، من باوک و برا و هاوڕێی ئەو نیم، بەڵام من ڕاهێنەرم.

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەی هەولێر گرێبەستێکی گەورەی ڕاگەیاند

یاسین

ڕیال مەدرید پێویستی بە سەرکەوتنێکی گەورە هەیە بەرامبەر برێست

یاسین

پاریس ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە کیمیچ دەکات

یاسین