کاتژمێر 10:45 ی شەوی دووشەممە لە کۆتا یاری هەفتەی شانزەی خولی ئیتاڵی یانەی لازیۆ میوانداری یانەی ئینتەر میلان دەکات ئاڵانگاری سێ خاڵیو یاریەکە دەکەن.
لازیۆ لەم وەرزەدا ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و ڕکابەراتیەکی قورس دەکات بۆ گەشتن بە نازناوی خولەکە و لە پلەی پێنجەمی خولەکە دێت و شەش خاڵ دوورە لە پلەی یەکەم.
سەبارەت بە ئینتەر میلانی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەکە ئەم وەرزە لە کاڵچۆ ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و هەوڵی پارێزگاری کردن دەدات لەنازناوەکە
شایەنی باسیشە هەردوو یانە خاوەنی 31 خاڵن لەخولەکە.