zagros news agency

کەریم بنزیما بیر لە وازهێنان دەکاتەوە

 

کەریم بنزیمەی هێرشبەری فەرەنسی، هێرشبەری یانەی ئیتیحاد جدە، بیر لە وازهێنان لە یاری تۆپی پێ دەکاتەوە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا.
بەگوێرەی تۆڕی “رێلیڤۆ”، بنزیما لە گۆڕەپانێکدا دایە، بەو پێیەی بەجدی بیر لە وازهێنان دەکاتەوە، وە بەدوور نازانرێت کە ئەمە لە ساڵی ٢٠٢٥ لە کۆتایی وەرزی ئێستادا بێت.
هەرچەندە بێنزیما بڕیاری کۆتایی خۆی نەداوە، بەڵام دان بەوەدا دەنێت کە ئاماژەگەلێک هەن کە پاڵیان پێدەنێت بیر لە خانەنشینی بکاتەوە، چونکە هەست بە ماندووبوون دەکات لە ڕۆتینی ڕاهێنانی ڕۆژانە و فشارە دەروونییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆبارسی ستایشی مباپی و لامین یەماڵ دەکات

یاسین

یانەی ئەی سی میلان ڕاهێنەرە نوێکەی ئاشکرا کرد

یاسین

لالیگا.. بەرشەلۆنە هەموانی شۆککرد و شکستێکی چاوەڕواننەکراوی بە ئەتلەتیکۆ هێنا

یاسین