zagros news agency

لاپۆڕتا چارەنووسی ئۆلمۆ یەکلایی دەکاتەوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە جوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ هانسی فلیکی ئەڵمانی، ڕاهێنەری تیپەکە کۆبووەوە و ئاگاداری بکاتەوە لەو بژاردانەی کە هێشتا کاریان لەسەر دەکات بۆ تۆمارکردنی یاریزانان دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر پێش 1ی 1ی 2025.
لاپۆرتا لەگەڵ فلیک کۆبووەوە، بەیاوەری خوان سۆلەر بەڕێوەبەری کەرتی چاکسازی، بۆ ئەوەی ئاگاداری بکاتەوە لە هەنگاوەکانی یانەکە بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو یاسایەی (1:1) کە لالیگا داوای دەکات، بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە نێوان داهات و خەرجییەکانی یانەکەدا بپارێزێت.
سەرۆکی بارسا بۆ ڕاهێنەرەکەی ڕوونکردەوە کە ڕێککەوتنێکی ئەنجامداوە بۆ دەستبەرداربوون لە مافی بەکارهێنانی بەشێک لە سندوقەکانی ڤی ئای پی لە کامپ نوو بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

موسیالا : فێری زۆر شت بووم

یاسین

بەفەرمی شەوکەت ڕەحمانۆڤ ناوی لە UFC سڕایەوە

یاسین

جامی یۆرۆ.. لە یاریێکی دراماتیکی تورکیا شکستی بە جورجيای هاوسێی هێنا

یاسین