zagros news agency

فلیک: ئۆلمۆ بۆ کلاسیکۆ ئامادەیە

هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دووپاتیکردەوە کە دانی ئۆلمۆ یاریزانی تیپەکە چانسی بەشداریکردنی لە کلاسیکۆی یانەکەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید هەیە، سبەی یەکشەممە لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا.
ئەمڕۆ شەممە فلیک لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “دانی ئۆلمۆ دەتوانێت یاری بکات، هیچ کێشەیەک نییە و زۆر دڵخۆشە بەم دەرفەتە”.
سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ڕیال مەدرید، لە کۆمێنتێکدا دەڵێت: سەرەتا دەبێت 90 خولەک زۆر بە باشی یارییەکە بکەین.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لە باشترین تیپەکانی گواستنەوەی هێرشبەری و دەبێت گرنگی بەو شتە بدەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن گۆڵبارانی فرایبۆرگی کرد

یاسین

نەیشینزلیگ.. یاری بەهێزی کرواتیا و پورتوگال بەبێ براوە کۆتاییهات

یاسین

فەرمی بەرشەلۆنە پێکانی ئەستێرەکانی راگەیاند

یاسین