zagros news agency

مباپێ لە وەڵامی نەیماردا: دەمەوێت شتە باشەکان لەبیرم بێت

 

کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لەبارەی لێدوانەکانی نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی هاوڕێی پێشووی لە پاریس سانجێرمان لێدوانێکی دا.
مباپێ لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، لەبارەی لێدوانەکانی نەیمارەوە وتی: هیچم نییە بیڵێم.. ڕێزێکی زۆرم بۆی هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەمەوێت شتە باشەکانی لەبیرم بێت، یاریزانێکی ناوازەیە لە مێژووی تۆپی پێدا، هیوای باشترین بۆ ئەو و خێزانەکەی دەخوازین.
نەیمار بە لێدوانەکانی سەبارەت بە کاتەکانی لەگەڵ مباپێ لە پاریس سانجێرمان، مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

مان یونایتد جێگرەوەی تین هاگی دیاریکرد

یاسین

کالیاری شکستی بە رۆما هێنا

یاسین

دی برۆین لەسەرەتاوە دڵی هاندەرانی ناپۆلی بەدەست هێنا

یاسین